قوتابیەک لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە تەماشای پرسیارەکان دەکات _ وێنە: 964
وەزارەتی پەروەردە دایناوە
ناوی شوێن و قوتابخانەی تاقیکردنەوە گشتییەکان ئاشکرابوو؛ وەرن لینکەکە بکەنەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
وەزارەتی پەروەردە لە رێگەی لیژنەی تاقیکردنەوەکانەوە لینکێکی بڵاوکردووەتەوە، ئاسان و سادە خوێندکارانی قۆناغی 12 دەتوانن لینکەکە بکەنەوە و ئەو شوێنە و قوتابخانە بزانن، کە تاقیکردنەوە گشتییەکانی لێ ئەنجام دەدەن.
تاقیکردنەوەکان لە 1.6.2025 دەستپێدەکەن و لە 29.6.2025 کۆتاییان دێت.
بە گوێرەی بڵاوکراوەی وەزارەتی پەروەردە بێت، وەزارەتەکە ئاگادارى سەرجەم خوێندکارانى قۆناغى 12ى ئامادەیى بە هەموو بەشەکانییەوە دەکاتەوە، لە رێگەى لینکێکەوە بەپێى پارێزگاکان دەتوانن شوێن و هۆڵى تاقیکردنەوەی وزاری بزانن.
ئەمە لینکەکەیە:
https://tinyurl.com/Pol-12-X1-2025
وەزارەتەکە دەڵێت، بۆیە داوایان لێ دەکەین رۆژێک پێش ئەنجامدانى یەکەم تاقیکردنەوە کە لە 1.6.2025، کاتژمێر 7:30 ى بەیانی ئەنجام دەدرێت، پێویستە خوێندکاران سەردانى هۆڵەکانیان بکەن بۆ دڵنیابوون لە شوێن و ناوەکانیان بۆ ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکانی ساڵى خوێندنى 2024-2025 خولی یەکەم.
وەزارەتی پەروەرەدە دەڵێت، لەکاتی بوونی هەڵە لە زانیاری زمانی خوێندن و ئاینی خوێندکار، پێویستە خوێندکارەکە بە زووترین کات سەردانی پەروەردەی خۆی بکات بۆ راستکردنەوەی زانیارییەکان.
خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی پۆلی 12ـی زانستی و وێژەیی بڵاوکرایەوە