گۆرانکاری تێداکراوە بۆ ئەمساڵ

خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی پۆلی 12ـی زانستی و وێژەیی بڵاوکرایەوە

964+

ژێوار خدر

وەزارەتی پەروەردە خشتەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی زانستی و وێژەیی بڵاوکردووەتەوە، تاقیکردنەوەکان لە 1.6.2025 دەستپێدەکەن و لە 29.6.2025 کۆتاییان دێت، ئەمساڵ خشتەکە گۆڕانکاریی تێدایە،تاقیکردنەوەی زمانی تورکمانی و سریانی هاتووەتە شوێنی تاقیکردنەوەی بیرکاری، ئەوە جگە لەوەی هەفتەی دووەمی تاقیکردنەوە دەکەوێتە ناو جەژنی قوربانەوە و پشووە.

هەردی مەعروف، بەڕێوەبەری ئەزموونەکان بە 964ـی وت، گۆرانکارییەکە لە بەرژەوەندی قوتابیاندا کراوە، لەپێناو ئەوەی کاتێکی زیاتر بۆ وانە زانستییەکان بگەڕێتەوە، چونکە پێویستییان بە کۆششی زیاترە و قوتابیان دەتوانن سوود لەو چوار رۆژە ببیینن کە دەکەوێتە نێوات تاقیکردنەوەکان بۆ پێداچوونەوە، بەڵام سێ رۆژمان دیاری کردووە بۆ بابەتی زمانەکان بەهۆی ئەوەی ئەو بابەتانە پێویستیان بە کۆششی زۆر نییە.

وتیشی، هەفتەی دووەمی تاقیکردنەوەکان بەر پشووی جەژنی قوربان دەکەوێت، بۆیە لە بەرواری 7.6.2025 رۆژی یەکشەممە هیچ تاقیکردنەوەیەک دانەنراوە و تاقیکردنەوەی زمانی تورکمانی و سریانیش خراوەتە رۆژی چوارشەممەوە کە دەکاتە 11.6.2025.

تاقیکردنەوەکان رۆژانە لە کاتژمێر 7:30 خولەکی بەیانی دەستپێدەکەن.

هۆڵەکانى تاقیکردنەوەی پۆلی 12 بێ کارەبان

هۆڵەکانى تاقیکردنەوەی پۆلی 12 بێ کارەبان