"چاره‌سه‌ر لای دكتۆره و ئه‌ویش نه‌یدۆزیته‌وه"
نه‌خۆشییه‌كی نادیار كاریله‌كانی رواندز‌ی له‌ناوبرد
964+
ئاکام غەفور – سۆران
له گوندی گه‌ره‌وانی قه‌زای رواندز، چه‌ند رۆژێكه نه‌خۆشییه‌كی نادیار كه‌وتووه‌ته ناو مه‌ڕوماڵاتی ئاژه‌ڵدارێكی ئه‌وێ و زۆرینه‌ی كاریله‌كانی كوشتووه، خاوه‌نی ئاژه‌ڵه‌كانیش ده‌ڵێت، چه‌ندین ده‌رمان و چاره‌سه‌ریان به‌كارهێناوه و پزیشكییش هاتوون، به‌ڵام هیچ چاره‌یان نییه و رۆژانه ده‌مرن.
محه‌مه‌د ره‌شید خاوه‌نی ئاژه‌ڵه‌كانه و ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14.2.2026 به 964ی راگه‌یاند، “هه‌فته‌یه‌كه نه‌خۆشییه‌كه كه‌وتووه‌ته ناو ئاژه‌ڵه‌كان، چه‌ندین چاره‌سه‌رمان به‌كارهێناوه و سوودی نه‌بووه، رۆژانه كاریله‌كان ده‌مرن و هیچ چاره‌یان نییه”.
وتیشی، ده‌رمان نه‌ماوه به‌كاری نه‌هێنن، پزیشكی ڤێرتێرنه‌ر به‌رده‌وام له‌سه‌ر خه‌تن، هه‌ریه‌كه‌یان شتێك ده‌ڵێن، به‌ڵام تا ئێستا هیچ چاره‌سه‌رێكمان نه‌دۆزیته‌وه.
محه‌مه‌د ره‌شید كه ده‌رچوونی زانكۆیه و بایه‌خی به كاری ئاژه‌ڵداری داوه، ده‌ڵێت به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه له كۆی 300 سه‌رئاژه‌ڵ، 70 دانه‌یه‌كیان ماون و ئه‌وانیش مه‌حكومن به مرداربوونه‌وه.
ئاژه‌ڵداره‌كه ده‌ڵێت، داواكارم حكومه‌ت چاره‌یه‌كیان بكات، یان قه‌ره‌بوویان بكه‌نه‌وه، چونكه سه‌روه‌ت و سامانیان هه‌ر ئه‌وه‌یه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا