سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتی کارەبا دەورووبەری خۆی رووناک دەکاتەوە 

توانا نەقی

بە پرۆژەیەک و بە تێچووی زیاتر لە 65 ملیۆن دینار باخچە و شەقامەكانی دەورووبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رووناك دەكرێنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، پرۆژەی دانانی تۆڕی رووناكی نوێ بۆ باخچەی ناو بەڕێوەبەرایەتی گشتی و شەقامەكانی چواردەوری دادەنرێت.

تێچووی پرۆژەکە 65 ملیۆن و 877 هەزار دینارە و بەی ئینارەی بەڕێوەبەرایەتیەکە جێبەجێی دەکات.

پرۆژەی روونکاکردنەوەکە خۆی دەبینێتەوە لە:

– دانانی 22 ستوون

– چوار پرۆجیكتۆری 250 واتی

– هەڵواسینی 37 پێكهاتەی رووناكی لیدی 100 واتی

– دانانی سستمی نوێی (تایم زۆن) بۆ تۆڕی رووناكییەكە

– لابردنی ستوون و پێكهاتە كۆنەكان كە لەكاركەوتبوون