لەماوەی 12 کاتژمێری رابردوودا 

15.8 ملم باران لە ئامێدی باریوە 

964+

توانا نەقی
هەرچەندە خۆڵبارین و کەشوهەوای ناسەقامگیر رووی کردبووە هەموو ناوچەکان بەڵام لەگەڵیشیدا بارانبارین هەبووە بە رێژەی جیاواز لە ناوجە جیاوازەکان.

کەشناسی هەرێم ئاماری 12 کاتژمێری رابردووی بڕی باران بارینی بڵاوکردەوە و زۆرترین باران لە ئامێری باریووە کە رێژەکەی 15.8 ملم بووە و کەمترینیش لە خەبات باریەوە رێژەکەی 0.2 ملم بووە.

رێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردووی بەشێک لە ناوچەکان بەم شێوەیە بووە:

خەبات 0.2 ملم
پیرمام 1.2 ملم
سۆران 1.8 ملم
ئاکرێ 0.8 ملم
بامەرنێ 1.8 ملم
ئامێدى 15.8 ملم
بارزان 4.4 ملم
حاجى ئۆمەران 7.8 ملم

بارانبارین بەردەوام دەبێت و کەشەکە فێنک دەبێت

بارانبارین بەردەوام دەبێت و کەشەکە فێنک دەبێت