فولکەی ئیخوان لە کەرکوک _ وێنە: 964
سەربازە لە سوپای عێراق
لە کەرکوک تەزووی کارەبا ژیانی لە کەسێک سەندەوە
کاروان ساڵحی – کەرکوک
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 6.5.2025، لە گەڕەکی عروبەی شاری کەرکوک کەسێک لە ماڵەکەی خۆیدا گیانی لەدەستدا، سەرچاوەیەکی پۆلیس بە 964ی وت، تەزووی کارەبا گرتوویەتی.
ئەو کەسە پیشەی سەربازە لە سوپای عێراق و خێزاندارە، وە تەمەنی 37 ساڵە.
سەرچاوەیەکی تایبەت، بە مەرجی ناونەهێنان لە بنکەی پۆلیسی عروبە بە 964ـی وت، لەکاتی چاکردنی موبەریدەی ماڵەکەی، ئەو سەربازە تەزووی کارەبا دەیگرێت و دەست بەجێ گیان لە دەستدەدات.
دوای لێکۆڵینەوەی تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک کراوە.
ئەو رووداوە لە کاتێکدایە، چەند رۆژێک بەر لە ئێستا کرێکارێکی گەنج لە کاتی کارکردن لە گەرەگی تەپە، بەهۆی تەزووی کارەبا گیانی لە دەستدا و لە ماوەی 10 رۆژی رابردوودا لە شاری کەرکوک ئەوە دووەم حاڵەتی گیان لە دەستدانە بەهۆی تەزووی کارەبا.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا