باڵەخانەی پارێزگای هەڵەبجە
لە هەڵەبجە
ئەو کەسانەی ناویان هاتووەتەوە بۆ دامەزراندن و نایەنەوێت سەردانی پارێزگا بکەن
ژێوار خدر
پارێزگای هەڵەبجە ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە ناویان لە لیستی ئەو 500 کەسەدا هەیە کە میلاکی گرێبەستی سنووری پاریزگای هەڵەبجەن، بەڵام نایانەوێت دابمەزرێن.
زانا عومەر، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پاریزگای هەڵەبجە بە 964ـی وت، 46 کەس لە کۆی ئەو 500 کەسەی ناویان گەڕاوەتەوە بۆ دامەزراندن، لە ریگەی فەرمانگەکانیانەوە پێمانگەیشتووە کە نایانەوێت دابمەزرێن.
وتیشی، هۆکاری ئەوەی ئەو کەسانە نایانەوێت دابمەزرێن ئەوەیە، کە لە شوێنی تر جا کۆمپانیا بێ یان فەرماگەی حکومی کار دەکەن، یان رۆیشتوونەتە دەرەوەی وڵات و ئیتر لێرە ناژین.
باسی لەوەشکرد، بۆ کۆتا جار ئاگاداری ئەو کەسانە دەکەینەوە، ئەگەر دەیانەوێت دابمەزرێن تا بەرواری 12.5.2025 پەیوەندی بكەن بە بەرێوەبەرایەتی كارگێڕی و خۆیەتی دیوانی پارێزگاوە، ئەگەر نا مافی دامەزراندنتان نامێنێت و بەپێی ریزبەندی ئەو کەسانەی کە پێشتر فۆڕمی دامەزراندنیان پڕ کردووەتەوە و خاڵەکانیان شمولی دامەزراندن دەکات و ناویان نەگەڕاوەتەوە لە بری ئەو 46 کەسە ناوەکانیان دەنێردریت بۆ ئەنجومەنی راژە و ئەوان لەوێ کاری خۆیان دەکەن بۆ ئەوەی لە شوێنی ئەو کەسانە دابمەزرێندرین بەشێوەی گرێبەست.