بەرگری شارستانی رۆیشتوون بۆ رزگارکردنی

ئۆتۆمبێلێک لە چیای هەڵگورد گیری خواردووە

ژێوار خدر

کاتژمێر 9:25ـی خولەکی شەو نوێکراوەتەوە

رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بۆ 964 وتی، ئۆتۆمبێلەکە بەهۆی کەش و هەوای نالەبارەوە لەسەر ریگاکە لایدابوو و لە قوڕ چەقی بوو، لەلایەن تیمەکانمانەوە دەرهێندرایەوە و شۆفێرەکەشی سەلامەتە و هیچ کێشەیەکی نییە.

بەرگری شارستانی سۆران ئاگادار کراونەتەوە لە گیرخواردنی ئۆتۆمبێلێک لە شاخی هەڵگورد لە سنووری قەزای چۆمان، ئەوانیش تیمێکییان ناردووە بۆ رزگار کردن و بەهاناوەچوونی ئۆتۆمبێلەکە.

بەڕیوەبەرایەتییەکە کەمێک پێش ئێستا لە فەیسبوک هەواڵەکەیان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێن، “تیمێکی بەرگری شارستانی چۆمان دەرچوون بۆ شوێنی گیرخواردنەکە لەزانیاری زیاتر ئاگادارتان دەکەینەوە.”