کۆمەڵێک گەڕەک کارەبایان بە زیادەڕۆیی راکێشابوو
ئەوەی لە سلێمانی سەرپێچی کردبوو سزا درا
ژێوار خدر
لە پێنج گەڕەکی سلێمانی بەشێک لە ماڵەکان سەرپێچییان کردبوو و کارەبایان بەشێوەی زیادەڕۆیی راکێشا بوو لیژنەی بڕینی زیادەڕۆیی کارەبای سلێمانیش هەڵمەتێکی دەستپێکرد و جوان و حاڵ زیادەڕۆییەکانی بڕی و ئەو کەسانەشی سزادا کە سەرپێچییەکەیان کردبوو.
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 6.5.2025، لیژنەی بڕینی زیادەڕۆیی، بەشێکی زۆری ئەو زیادەڕۆییانەیان بڕیوە، کە کرابوونە سەر هێڵەکانی کارەبا و سەرپێچیکارانیشییان سزاداوە.
دەشڵێت، زیادەڕۆییەکان لە هەر یەک لە گەڕەکەکانی؛ ئاشتی، کارێزە وشک ،عزیز ئاوا، کورسات و سەرچنار ئەنجامدرابوون.
روونیشێکردووەتەوە، لە رۆژانی داهاتووشدا هەڵمەتەکە بەردەوامی دەبێت و هەموو سەرپێچیکاران سزا دەدرێن.