لەگەڵ تۆز و خۆڵەکەی شەو و رۆژی رابردوو

لە خەلیفان زۆرترین و لە دهۆکیش کەمترین باران باریوە

شۆڕش قادری

لەگەڵ تۆز و خۆڵەکەی 24 کاتژمێری رابردوو، لە هەندێک لە ناوچەکانی کوردستان باران باری و ئاسمانی کەمێک ساف کردەوە، لە خەلیفان زۆرترین و پارێزگای دهۆکیش کەمترین باران باریوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە خشتەیەکدا بڕێ بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردووی ناوچەکانی کوردستانی بڵاوکردووەتەوە و بەپێی خشتەکە لە خەلیفان 15 ملم و لە زاخۆ و ئاکرێ و دهۆکیش تەنیا 0.5 ملم باران باریوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی بۆ ئەم دوو رۆژەش بارانبارین لە هەندێک لە ناوچەکانی کوردستان بەردەوام دەبێت و تۆز و خۆڵیش کەم دەبێتەوە.

بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردووی ناوچەکانی کوردستان لە خوارەوە:

لە خەلیفان زۆرترین و لە دهۆکیش کەمترین باران باریوە