25 فیلم کێبڕکێ دەکەن

فێستیڤاڵی فیلمی مۆبایل لە سلێمانی دەستیپێکرد

دیلان محەمەد – سلێمانی

فێستیڤاڵی فیلمی مۆبایل بە بەشداری 25 فیلم دەستیپێکرد کە سەرجەم فیلمەکان بە مۆبایل تۆمار کراون.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 5.5.2025 فێستیڤاڵی فیلمی مۆبایل لە شاری سلێمانی دەستیپێکرد و لیلیان ئەمیر وتەبێژی فێستیڤاڵ بە 964ـی وت، زیاتر لە 100 فیلمیان بۆ هاتووە و لەو ژمارەیەش 25 فیلم هەڵبژێردراوە و چوونەتە کێبڕکێوە.

باسی لەوەشکرد، سبەینێ دوای نمایشکردنی فیلمەکان، باشترینەکان خەڵات دەکرێن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری