ترۆزى، خیار، كوله‌كه و باینجان
رۆژانه زیاتر له 30 تۆن به‌رهه‌مى خۆماڵى ده‌برێته عه‌لوه‌كه‌ى قه‌زاى ته‌قته‌ق
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
جوتیارانى ته‌قته‌ق ده‌ستیان به رنین و كۆكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كانیان كردووه و رۆژانه لانیكه‌م 30 تۆن له‌و به‌رهه‌مانه‌یان ده‌گه‌یه‌ننه عه‌لوه‌ی قه‌زاکەیان.
به‌رهه‌مه‌كان بریتین له ترۆزى، خیار، كوله‌كه و باینجان.
سه‌باح حاجى عوسمان، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شی كشتو‌كاڵى ته‌قته‌ق به 964ـى راگه‌یاند، سه‌ردانى عه‌لوه‌ى ناو ته‌قته‌قیان كردووه بۆیان ده‌ركه‌وت كه له ماوه‌ى چوار رۆژدا جوتیاران زیاتر له 127 تۆن به‌رهه‌مه‌كانیان بردووه‌ته ئه‌م عه‌لوه‌یه.
وتیشی “له سه‌رەتاى ئه‌م مانگه‌وه به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كانى جوتیاران ده‌خرێته بازاڕه‌وه، به‌ڵام ئه‌و داتایه‌ى ئاشكرامان كردووه هی چوار رۆژ له‌مه‌وبه‌ره”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، له‌ماوه‌ى ئه‌م چوار رۆژه‌دا 26 تۆن ترۆزى، 42 تۆن و 450 كیلۆگرام خیار، 15 تۆن و 900 كیلۆگرام كوله‌كه و یه‌ك تۆن و 215 كیلۆگرام باینجان له عه‌لوه‌ى ناو ته‌قته‌ق تۆمار كراون.
ئه‌م رێژه به‌رهه‌مانه بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پێداویستى رۆژانه‌ى هاوڵاتیانى ته‌قته‌ق زیاد له پێویسته، به‌ڵام وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌رى كشتوكاڵ ده‌ڵێت، به‌شێكی زۆرى به‌رهه‌مه‌كان ره‌وانه‌ى بازاڕه‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى و چه‌ند شارێكی ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق ده‌كرێت.