نرخی نەوت زیاتر دابەزی
هاتە 59 دۆلار
نرخی نەت بەردەوامە لە دابەزین
964+
توانا نەقی
هەرچەندە دواى دابەزینەکەى دوو هەفتە لەمەوبەر چەند رۆژێک بوو نرخى نەوت ئاهێکى هاتبووەوەبەر، بەڵام ئەمڕۆ بەخێرایى دابەزى برێنتیش هاتە خوار 60 دۆلار.
بۆ ئەمڕۆ دوشەممە 5.5.2024 لەکاتی کردنەوەی بازاڕەى جیهانى نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 59 دۆلار و 08 سەنتە بەوەش بە رێژەی 2.21% دابەزیوە.
هەروەها یەك بەرمیل نەوتی سووكی تێكساس بە 56 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت بە رێژەی 2.29% دابەزیوە.
دوو هەفتە لەمەوبەر نرخى نەوت بەشێوەیەکى بەرچاو دابەزی، بەشێوەیەک هەر بەرمیلێک سەروو 15 دۆلارى لێبووەوە.
ماوەیەک لەمەوبەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا باجى گومرگى بەسەر ژمارەیەک وڵاتدا بسەپێنێت، ئەوەش شڵەژانى ئابوورى و بازرگانى دروستکرد و دواتر چین وەڵامى دایەوە و بڕیاریدا ئەویش باجى گومرگى بەسەر کاڵاى ئەمەریکیدا بسەپێنێت، ئەمە هۆکارى سەرەکى دابەزینى نرخى نەوت بوو.
لەگەڵ ئەوەشدا زیادکردنى بەرهەمهێنانى نەوت لەلایەن هەشت وڵاتى ئەندامى ئۆپیک هۆکارێکى دیکەى دابەزینى خێراى نرخى نەوت.
هاوکات، پرسى سزاخستنە سەر کەرتنى نەوتى ئێران، جارێکى دیکە نرخى نەوتى بەرەو بەرزى بردەوە.
عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەى لە دابەزینى نرخى نەوت توشى زیانێکى زۆر دەبێت، چونکە 95%ـى داهاتەکەى پشت بە هەناردەى نەوت دەبەستێت.