پسپۆڕێکی شێرپەنجە:

گۆشتی سوور هۆکارە بۆ تووشبوون بە زۆرێک لە جۆرەکانی شێرپەنجە

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

خواردنی گۆشتی سوور بە تایبەت لە شەوان درەنگدا، هۆکارە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە و پێویستە هاوڵاتییان خۆیان بە دوور بگرن لە خواردنی شەوان درەنگ.

دکتۆر ئەژین عەلی، پسپۆری شێرپەنجە و خوێن بە 964ـی وت، لە جیهان و کوردستاندا رۆژ بە رۆژ رێژەی توشبوون بە شێرپەنجە لە زیادبووندایە.

وتیشی، پشکنینی پێشوەختە زۆر گرنگە بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە و ئەو کەسانەی نەخۆشی شێرپەنجە لە خێزانەکانیاندا هەیە پێویستە زووتر لە کەسانی ئاسایی پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجە ئەنجام بدەن.

باسی لەوەش کرد، خواردنی گۆشتی سوور هۆکارە بۆ تووشبوون بە زۆرێک لە جۆرەکانی شێرپەنجە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر