هەپەگە واده‌ڵێت
سوپاى توركیا رۆژانه نزیكه‌ى 350 هێرشى له ئاسمان و زه‌مین ئه‌نجامداوه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی ئامارێک، له مانگى نیسانى رابردوو سوپاى توركیا به فراوانى هێرشه‌كانى بۆ سه‌ره پێگه‌كانى هه‌په‌گه ئه‌نجام داوه، كه رۆژانه به نزیكه‌ى 350 هێرش مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
ئاماره‌كه، ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هەپەگە) بڵاویكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، سوپاى توركیا لە مانگی نیساندا نۆ هەزار و 790 جار لە ئاسمان و زەمینەوە هێرشی ئەنجامداوە، لە هێرشە کاندا چوار گەریلا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ئه‌وان له رێكه‌وتى 1.3.2025 به‌هۆى بانگه‌وازى عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانه‌وه ئاگربەستیان راگەیاند و بە هەستیارییەکی زۆرەوە مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ دۆخەکە كردووه.
زۆرترین هێرشه‌كان بۆ سه‌ر هەرێمی رۆژئاوای زاپ و ناوەندی زاپ ئه‌نجامدراوه و حه‌وت جاریش چەکی کیمیایی و تەقەمەنی قەدەغەکراو و بۆمبی فسفۆرى بەکارهێناوه.
به‌پێی ئاماره‌كه، 76 جار بە فڕۆکەی جەنگی هێرشیان ئەنجامداوە، 12 جار بە هەلیکۆپتەری شەڕ، دووجار بە درۆنی بۆمبڕێژکراو و نۆ هه‌زار و 693 جاریش بە چەکی قورس له‌وانه‌ش تۆپهاوێژ و هویتزەر هێرشه‌كانیان ئەنجامداوه.