"نرخی هەر یەکێکیان زیاتر لە سێ ملیۆن دینارە"

لە حەویجە پێنج سەر مانگا بەتەزووی کارەبا مرداربوونەوە

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

لە گوندی مربات لە ناحیەی رەشادـی سەربە قەزای حەویجە، بەهۆی تەزووی کارەبا پێنج سەر رەشەوەڵاخ مرداربوونەوە کە نرخی هەر یەکێکیان زیاتر لە سێ ملیۆن دینارە.

موسلم بورهان دانیشتووی گوندەکە بە 964ـی وت، “مامم زیاتر لە 20 ساڵە ئاژەڵدارە و هەموو رۆژێکیش ئاژەڵەکانی بۆ لەوەڕاندن دەباتە چەند شوێنێکی دیاریکراو لە دەرەوەی گوندەکەمان،  ئەمڕۆ بەهۆی رەشەباوە کێبڵی کارەبای چەند ستوونێک کەوتبوە سەر زەوی و نەیبینیوە، بەوهۆیەشەوە سەرجەم مانگاکانی، کارەبا لێیداون و مرداربوونەتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، مانگاکان پێنج سەر بوون کە نرخی هەریەکێکیان سەروو سێ ملیۆن دینارە.

موسلم بورهان وتیشی، خودا رەحمی پێکردوون کە مامی بەر تەزووی کارەبا نەکەوتووە و رزگاری بووە، چونکە لەو کاتەدا باران بووە و زەوییەکەش تەڕ بووە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

هەورەبروسکە سێ سەر رەشەوەڵاخی کوشت

هەورەبروسکە سێ سەر رەشەوەڵاخی کوشت