"یەک بوتڵ خوێنى هەڵە دراوە بە نەخۆشێک نەک 150 بوتڵ"

تەندروستى زاخۆ لەبارەى هەڵەى پزیشکەکەیان روونکردنەوە دەدات

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

تەندروستى زاخۆ وێراى داننان بەوەى بە هەڵە بوتڵێک خوێنیان بە هەڵە بۆ ژنێک بەکارهێناوە، بەڵام رەتى دەکاتەوە ئەو هەواڵە راستبێت کە ژنەکە 150 بوتڵى وەرگرتبێت.

رووداوەکە بەم شێوەیە، رۆژى 2.4.2025 لە کاتژمێر 9ـى شەو، ژنێک لە کاتى منداڵبوون پێویستى بە دوو بوتڵ خوێنى جۆرى B+ بووە، بەڵام پزیشکانى نەخۆشخانەى ژنان و منداڵبوون لە زاخۆ، دوو بوتڵ خوێنیان لە جۆرى A+  و B+ بۆ ژنەکە بەکارهێناوە، ئەوە بە قسەى تەندورستیى زاخۆ، بەڵام کەسوکارەکەى دەڵێن ژمارەى بوتڵەکان زۆرتر بووە.

ئێستا دۆخى ژنەکە تەندروستى خراپە و لەژێر چاودێرى چڕى پزیشکیدایە.

964 بەدواداچوونى بۆ راستى و دروستى بابەتەکە کرد، سەرەتا لەگەڵ کەسوکارى ژنە 38 ساڵانەکە قسەى کرد، ئەوان باسیان لەوەکرد بڕێکى زۆر خوێنى هەڵەیان بۆ خانمەکەیان بەکارهێناوە، نەک بوتڵێک.

لاى خۆیەوە، ئەمیر عەلى وتەبێژى تەندروستى زاخۆ بە 964ـى وت،” هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە کەدەڵێن ژنەکە 150 بۆتڵ خوێنى وەرگرتووە، راستیەکەى ئەوەیە تەنیا یەک بوتڵى بەهەڵە پێدراوە”.

ئاشکراشى کرد، ژنەکە جۆرى خوێنەکەى B+ـە، بەڵام بەهەڵە جگە لەو بوتڵەى خۆى بوتڵێکى لە جۆرى A+ـى تێکراوە و بەوهۆیەوە دۆخى تەندروستى تێکچووە.

ئێستا تەندروستى زاخۆ لیژنەیەکى پێنج کەسى لە ژنان و منداڵبوون و گورچیلە و بێهۆشکەر و تاقیگە و پزیشى هەناوى پێکهێناوەو دەیانەوێت بەدواداچۆن بۆ دۆسییەکە بکەن و راستییەکان بخەنەڕوو.

جەختیشى کردەوەـ سبەینێ ئەنجامەکان دەردەکەون و رێکارى پێویست دەگیرێتەبەر.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

هاوڵاتییان لە دەرمانێکی ساختە ئاگادار دەکرێنەوە

هاوڵاتییان لە دەرمانێکی ساختە ئاگادار دەکرێنەوە