نەژاد عەبدوڵا بەڕێوەبەری نوێی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی
مامۆستا نەژاد عەبدوڵا
بەڕێوەبەری نوێی پەروەردەی گشتی سلێمانی دەستبەکار بوو
964+
توانا نەقی
ئەمڕۆ بە مەراسیمێک بە ئامادەبوونی پارێزگار و سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی دەستبەکار بوو.
مامۆستا نەژاد عەبدوڵا کە ئەمڕۆ وەک بەێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی دەستبەکار بوو رایگەیاند، بەڵێن دەدات کە هەموو هەوڵێکی بخاتە گەڕ بۆ سەرخستنی پرۆسەی پروەردەو فێرردن لە پارێزگاکە.
دەشڵێت، هیوادەرە ئەو قەیرانەی کە بووە هۆی پەککەوتنی دەوام و داخستنی دەرگای قوتابخانەکان جارێکی دیکە دووبارە نەبێتەوە و مامۆستایان و قوتابیان بە ناوەنکانی خوێندن شادببنەوە.
مامۆستا نەژاد عەبدوڵا لەدایکبووی ساڵی 1987ـە و دەرچووی بەشی کارگێڕی/ کۆلێجی کارگێڕی و ئابووریە و 10 ساڵ لێپرسراوی بەشی خۆیەتی بووە لە
پەروەردەی سلێمانی.
هەروەها ماوەی ساڵێک و هەشت مانگ یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بووە لەو کاتەی مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەر بووە.
دڵشاد د عومەر ماوەی نزیکەی 10 ساڵ بەڕێوبەرەی گشتی پەروەردەی سلێمانی بووە لە پشکی بزوتنەوەی گۆڕان و ئەمڕۆ نەژاد عەبدوڵا لە شوێنی وەک بەڕێوبەر دەستبەکار بوو کە لە پشکی یەکێتی نێشتیمانی کوردستانە .