قه‌نده‌هاره‌كه‌ى جارانه و ئێستا گوڵى كردووه
شێخ جه‌مالى كرپچنه ده‌یه‌وێ بنه‌تۆو له گه‌نمى “سابیر به‌گ” دروستبكات
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شێخ جه‌مالى كربچنه، جۆره گه‌نمێككی به‌ناوبانگى چاندووه و ئێستا گوڵیان كردووه، ده‌ڵێت، ده‌مه‌وێت ئه‌م جۆره گه‌نمه ره‌سه‌نه زیندوو بكه‌مه‌وه كه قه‌نده‌هار یاخود سابیر به‌گى پێده‌ڵێن.
شێخ جه‌مال، یه‌كێك له دیارترین جوتیاره‌كانى هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامى ئه‌و تیمه 12 جوتیاره نموونه‌یه‌شه، كه له‌لایه‌ن زانکۆی (فاخنینگ)ـى هۆڵه‌ندى له‌سه‌ر ئاستى جیهان ده‌ستنیشانكراوه، كه له هه‌ر شوێنێكی جیهان پێویستیان پێیان هه‌بێت زانكۆكه ده‌یاننیرێت.
رۆژى 12.6.2024 له‌ناو گێڵگه‌یه‌كی گه‌نمدا گوڵه‌وه‌چنێى ئه‌م جۆره گه‌نمه‌ى كرد بۆئه‌وه‌ى به‌تایبه‌ت بیچێنێته‌وه و بنه‌تۆوى لێ دروست بكات.
قه‌نده‌هار، ئه‌و گه‌نمه به‌ناوبانگه‌یه كه له پێش ساڵانى په‌نجاكانى سه‌ده‌ى رابردوو له كوردستان چێندراوه و پێشتر خواردنی کەسانی دەستڕۆشتوو بووه و به باشترین گه‌نم بۆ دروستكردنى نان داده‌ندرێت.
شێخ جه‌مال به 964ـى وت، زیاتر له 200 گوڵى له‌و گه‌نمه چاندووه هه‌ر گوڵێك به‌شێوه‌ى سه‌ربه‌خۆ چێندراوه.
وتیشی “مه‌به‌ستمه بنه‌تۆوى ئه‌م گه‌نمه دروستبكه‌م بۆیه له‌كاتى چاندنیشیدا هیچ گوڵیک لەگەل گوڵێکی ترم تێکەڵ نەکردوە”.
به‌قسه‌ى ئه‌م جوتیاره گه‌نمى قه‌نده‌هار یه‌كێكه له‌و گه‌نمه به‌هێزانه‌ى كه خۆڕاگرە بۆ کەمبارانی و هیچ جۆرە بایەکیش نایوەڕێنێت، پاڵناکەوێت و خۆڕاگریشە بۆ گەرما، هەرچەند دوابکەوێت لە کاتی درەوكردنى به‌ڵام زیانی بەرناکەوێت، لە هەموو گەنمێك بۆ نان باشترە و بەتامە.
سه‌باره‌ت به‌لایه‌نى خراپى ئه‌م گه‌نمه‌ش، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه هه‌ر ساڵێك باران زۆر ببارێت ئه‌و گه‌نمه ژه‌نگاوى ده‌بێت.
“گه‌نمى قه‌نده‌هار گه‌نمێكى ته‌واو خۆماڵى كوردییه، به‌ڵام به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م له‌ناو گێڵگه گه‌نمه‌كانى جوتیاراندا ده‌بیندرێت و پێویسته له جۆره‌كانى دیكه‌ى گه‌نم جیابكرێته‌وه و به ته‌نیا بچێندرێته‌وه” ئه‌مه‌ش قسه‌ى شێخ جه‌ماله بۆ 964.
به‌پێی ئه‌و پلانه‌ى ئه‌م جوتیاره هه‌یه‌تى، له‌ماوه‌ى دوو ساڵى داهاتوودا به‌فراوانى ده‌ست به چاندنى ئه‌و گه‌نمه كوردییه ده‌كاته‌وه و له له‌ناوچوونیش ده‌یپارێزێت.