لە سلێمانی

کرێکارێک شیش بە سکیداچوو و لە پشتی هاتەدەرەوە؛ ژیانی بۆ گەڕێندرایەوە

شۆڕش قادری

لە سلێمانی کرێکارێک لەکاتی کارکردندا شیش بە سکیداچوو و لە پشتی هاتەدەرەوە، بەڵام بە هەوڵی پزیشکانی نەخۆشخانەی شار، رزگار کرا و ژیانی بۆ گەڕێندرایەوە.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، ئەمڕۆ شەممە 3.5.2025  كرێكارێكی تەمەن 44 ساڵ لەكاتی كاركردن لە بینایەكەوە كەوتووەتە خوار و بەوهۆیەوە شیشێك بەسكیدا چوو و لەسنگی هاتووەتە دەرەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەكاتی گەیاندنی بۆ بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی شار هێشتا شیشەكە لەناو جەستەیدا مابوو، بەڵام دوای گەیاندنی ئەو كرێكارە بۆ نەخۆشخانەی شار، دەستبەجێ داخلكراوە و بەهەوڵی پزیشكان و کارمەندان و ستافی نەخۆشخانەكە، بە نەشتەرگەرییەكی بەپەلەی سەركەوتوو، توانراوە شیشەكە لەناوسكی دەربهێندرێت.

کرێکارەکە چارەسەر پێویستی بۆ کراوە و لەئێستاشدا لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.