هەموویان

پارک و باخچەکانى هەولێر نۆژەن دەکرێنەوە

964+

وریا فەتاح

شارەوانیى هەولێر تەواوى پارک و باخچەکانى شار نۆژەن دەکاتەوە و سیمایەکى جوانتر بەو شوێنانە دەبەخشێت.

شارەوانییەکە بڵاوى کردووەتەوە، نۆژەنکردنەوەى پارک و باخچەکان بە شێوەیەکە تەواوى کەموکوڕییەکانى پارک و باخچەکانى شارى هەولێر چاکدەکرێنەوە، هەروەها گۆڕانکاری لە کۆی شوێنە خزمەتگوزارییەکان دەکرێت.

تیمەکان لە ئێستاوە دەستیان پێکردووە و زۆرترین پارکی گشتی و باخچەی گەڕەکەکانی هەولێر کاری نۆژەنکردنەوەیان بۆ کراوە.

دانانى ئینارە،  بلاجیکتۆرى رووناککەرەوە و چاککردنەوەى توالێت و شۆستە و شەقامەکان، بۆیاخکردنەوە و دانانى کورسى و دووبارە رێکخستنەوەى باخچەکان و زیادکردنى سیستەمى ئاودان و زیادکردنى رێژەی سەوزایى، بەشێکن لە نۆژەنکردنەوەکە.