لە ناحیەی هێرۆ
فێستیڤاڵ و گەشتی بەهارەیە
964+
ژێوار خدر
دانیشتووانی ناحیەی هێرۆ هەموویان ئەمڕۆ کۆبوونەتەوە و
کەرنەڤاڵ و گەشت و سەیرانیان رێکخستووە و چێژ لە جوانی بەهار دەبینن.
محەمەد گەزۆر، یەکێکە لە ئەندامانی لیژنەی سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵەکە بە 964ـی وت، فێستیڤاڵەکە جگە لە گەشت و سەیرانی بەهارە چەند چالاکییەکی جۆراوجۆریشی لەخۆی گرتووە.
وتیشی، چالاکییەکان پێکهاتوون لە بابەتی کەلەپوری و کلتووری، ئەدەبی، چالاکی کۆمەڵایەتی و دەستڕەنگینی و کاری گەنجان.
باسی لەوەشکرد، خەڵکی ناحیەی هێرۆ و گوندەکانی دەوروبەری، دامودەزگاکانی ناحیەکە و قوتابخانە و ماڵی کەلەپووری قەڵادزی بەشداری فێستیڤاڵەکەیان کردووە.
+2