هۆكار چییە؟

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا داخرا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بەهۆی زریانێكی چڕی خۆڵبارینەوە، فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بە شێوەیەكی كاتی داخرا و گەشتەكانیش وەستان.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 1.5.2025 وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق، داخستنی فڕۆکەخانەی بەغدای بە شێوەیەکی کاتی راگەیاند بەهۆی نالەباری کەشوهەوا، ئەوەش دوای زریانێکی خۆڵبارین کە پایتەختی عێراق و چەند ناوچەیەكی دیكەی گرتەوە.

مەیسەم ئەلسافی وتەبێژی وەزارەتەكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، “فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بە شێوەیەکی کاتی داخراوە (بۆ ماوەی یەک کاتژمێر) بەهۆی خراپی کەشوهەوا، داخرانەكە بۆ گەشتنی چوون و هاتنی فڕۆكەكانیشە “.

وتیشی، ئاسمانی عێراق کراوەیه و گەشته ئاسمانییەکان به شێویەکی ئاسایی و بەردەوامن، بەڵام فڕۆکەخانەی بەغدا به رووی رۆیشتن و نیشتنەوەی فڕۆکەکان داخراوه، گەشتەکان به زووترین کات دەستپێدەكەنەوە، که باری کەشوهەوا باشتر بوو”.

ئێوارەی ئەمڕۆ خوڵبارینێكی چڕ ئاسمانی بەغدا و چەند ناوچەیەكی دیكەی گرتووە و رادەی بینینی بۆ رادەیەكی زۆر كەم، كەمكردەوە.

حاڵەتەكانی تەنگەنەفەسی بەهۆی خۆڵبارینەوە لە عێراق 3700 ...

حاڵەتەكانی تەنگەنەفەسی بەهۆی خۆڵبارینەوە لە عێراق 3700 كەسى تێپەڕاند