له هه‌شتاكان به‌پاره‌ى موسته‌شاره‌كان چه‌ند فێستڤاڵێکی هونەری و فۆلکلۆری کوردیم كردووه
ئه‌سعه‌د عه‌دۆ زۆر توڕه‌یه و قسه‌ى ناخى له 964 ده‌كات:
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌سعه‌د عه‌دۆ، یه‌كێك له دیارترین كه‌سایه‌تییه‌كانى ناو دونیاى هونه‌رى كه‌له‌پوور و فۆلكلۆری كوردى له‌م بۆدكاسته‌ى 964 وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ى له‌به‌رامبه‌ریدا هه‌یه و بۆ بارودۆخى ئێستاى كه‌له‌پوور و فۆلكلۆرى كوردى، توڕه‌یه و ده‌ڵێت ئه‌وه‌ى له هه‌شتاكان من بۆ فۆلكلۆر و كه‌له‌پوور كردویه‌تى وه‌زاره‌تى ئێستاى رۆشنبیری نه‌یتوانیوه بیكات.
ده‌ڵێت “له ساڵانى هه‌شتاكان به‌پاره‌ى موسته‌شاره‌كان چه‌ند فێستڤاڵێكم كردووه”.
ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كاتێك له ساڵى هه‌شتاكان ده‌ستى به به‌رنامه‌ى “له كه‌له‌پووره‌وه” له ته‌له‌فزیۆنى كه‌ركوك كردووه، هیچ پێشینه‌ییه‌كى بۆ ئه‌م بابه‌ته نه‌بووه، ئه‌وه‌نه‌بێت كه داوه‌تى به‌نامه‌یه‌ك كراوه و دواتر داویان لێكردوون گۆه‌شه‌یه‌كی له‌م به‌رنامه‌یه هه‌بێت و پاشانیش ده‌ستى به‌و به‌رنامه‌یه‌ى خۆى كردووه.
ئه‌سعه‌د عه‌دۆ ده‌ڵێت، تاوه‌كو پێش راپه‌ڕین به‌هۆى خزمه‌ته‌كانم له‌بوارى كه‌له‌پوورى و مرۆیی هه‌میشه ده‌ستخۆشیان لێكردووه به‌ڵام له‌دواى راپه‌ڕینه‌وه پێی ده‌ڵێن پیاوى به‌عس بوویت، ئه‌مه‌ش زیاتر ئه‌وى توڕه كردووه و روونكردنه‌وه‌ى پێویست له‌وباره‌یه‌وه ده‌دات.
“یه‌كه‌م كه‌سم كه دیراسه‌ى لاوك و حه‌یرانی كوردیم كردووه و نه‌خشه‌ى تایبه‌تم بۆ حه‌یرانى كوردى داناوه”ئه‌مه‌ش قسه‌ى ئه‌سعه‌د عه‌دۆیه بۆ 964.