کەشوهەوا
ئەمڕۆ ساماڵە بەڵام سبەینێ رەشەباو هەورە بروسکەیە
توانا نەقی
کەشناسی پێشبینی خۆی وادەکات کە ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک تۆزی سووک، پلەکانی گەرماش هەر بەبەرزی دەمێننەوە.
بەشی پێشبینی کەشوهەوا لە وەزارەتی گەواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە کەشەکە سەقامیگر دەبێت بەڵام سبەینێ هەینی وانابێت و رەشەبای توند و هەورە بروسکە دەبێت.
کەشناسی وەک هۆشدارییەک دەڵێت، بەیانی رۆژی هەینیکەشەکە بە جۆرێکە رەشەبا و بروسکە و تاوە بارانی پچڕپچڕ دەبێت کە خیرایی با لەکاتەکانی دوایی نیوەرؤ بەرز دەبێتەوە لەهەندی شوێن بۆ سەروی 50 کم/ک وە لەناوچەکانی باشووری هەرێم رێژەی تۆز وخۆل زیاتر دەبێت هەروەها پێشبینی ژمارەیەکی زۆر لەروودانی بروسکە دەکرێت.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 1.5.2025
کەش / ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت, لەگەڵ ئەگەری بوونی کەمێک تۆزۆ خۆڵ لە کەشدا.
خێراى با / مام ناوەند ( 10 – 20 )کم/ک دەبێت.
ئاراستەی با / باشوورى خۆرهەڵات.
پلەکانی گەرما/نزیک دەبێتەوە بە بەراورد لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
مەوداى بینین / ( 6 – 7 ) کم دەبێتبەرزترین پلەکانی گەرمای ناوچەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە:
هەولێر : 36 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 21 پلەی سیلیزی
دهۆک : 22 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 37 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 33 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 30 پلەی سیلیزی
سۆران : 28 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 22 پلەی سیلیزی
گەرمیان :36 پلەی سیلیزی