گوزارشت لەپێکەوە ژیان دەکات
تابلۆی هونەرمەندێک لە دەروازەی خورماتوو دانرا
+964
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
سەندیکای هونەرمەندانی خورماتوو بەهاوکاری رێکخراوی پاو هەستان بە دروستکردنی تابلۆیەک کە گوزارشت لە پێکەوە ژیان دەکات و لەسەر دەروازەی خورماتوو لەسەر رێگای گشتی کەرکوک بەغدا دانرا
تەبارک عبدولهادی، ئەندامی سەندیکای هونەرمەندانی خورماتوو بە964ـی وت، ” ماوەی مانگێکە بەهاوکاری رێکخراوی پاو هەستام بە دروستکردنی ئەم تابلۆیە کە گوزارشت لەئاشتی و پێکەوە ژیان دەکات و ئەمەش یەکەم جارە لەمێژوی قەزاکەدا تابلۆی لەم شێوەیە دابنرێت و ئامانجیش لێی بۆ زیاتر پەرەپێدانی برایەتیە لەنێوان نەتەوەکانی قەزاکەدا.
وتیشی، ماوەی مانگێکە سەرقاڵی دروستکردنی ئەم تابلۆیەم و ئەمڕۆ بەئامادەبونی بەشێک لە هاوڵاتیان و بەرێوبەری پەروەردەو پۆلیسی کۆمەڵایەتی قەزاکە پەردەمان لەسەر تابلۆکە لادا”.