لۆگۆی وەزارەتی دارایی و ئابووری
وەزارەتی دارایی هەرێم:
وەزارەتی دارایی عێراق هیچ تێبینییەکی لەسەر لیستی موچە نییە
964+
توانا نەقی
وەزارەتی دارایی عێراق هیچ تێبینییەکی لەسەر لیستی موچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێم نەبووە، ئەمە لە روونکردنەوەیەکی وەزارەتی دارایی هەرێم هاتووە.
ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوە، لە چەند پەیج و میدیایەک هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە ئاماژەیان بەوەکردووە وەزارەتی دارایی عێراق چەند تێبینییەکی لەسەر لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هەبووە، یەکێک لە تێبینییەکان لەسەر موچەی بانکە حکومییەکان بووە بۆ مانگی نیسان کە گوایە داوای دوو موچە بۆ بانکەکان کراوە و لەناو لیستەکاندا ناوی دوو بانک لە بیر کراوە و دواتر چارەسەر کراوە.
دەشڵێت، ئەو هەواڵە هیچ بنەمایەکی نییە و بۆ مانگی نیسان هاوشێوەی مانگەکانی پێشوو تەنها داوای یەک موچە بۆ فەرمانبەرانی بانکەکان کراوە و هیچ گۆڕانکارییەک لە لیستی موچەکانیان نەکراوە.
وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشکردووە، داواکردنی دوو موچە بەپێی یاسا بۆ فەرمانبەری بانکەکان بۆ مانگەکانی نیسان و ئاب و کانونی یەکەم ئاساییە و ساڵانە هەر فەرمانبەرێکی بانک لە عێراق و هەرێمی کوردستان پانزە موچە وەردەگرن کە سێ موچەیان زیادەیە.