"سەلامەتە و هیچ گرفتێکی نییە"

وەزارەتی بازرگانی روونكردنەوە لەسەر دۆشاوی تەماتەی بەشەخۆراک دەدات

964+

محەمەد فاتیح

دوای ئەوەی ڤیدیۆیەك بڵاوبوەوە کە گوایە دۆشاوی تەماتەی بەشەخۆراك تێكچووە و كرم لێیداوە، وەزارەتی بازرگانی عێراق ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 29.4.2025 محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق دووپاتی کردەوە، دۆشاوی تەماتەی بەشەخۆراك بەپێی تایبەتمەندییە نێودەوڵەتییەکان پشکنینی وردی بۆ دەکرێت و ئەو بڕە دۆشاوەی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت کوالیتییەکی زۆر باشی هەیە کە بەشێکی بەرهەمی نیشتمانی عێراقییە و بەشێکیشی هاوردە دەکرێت.

ئەو ڤیدیۆیەی کە بڵاوبووەتەوە و بانگەشەی ئەوە دەکات کە دۆشاوی تەماتە بەرهەمێکی خۆراکی تێکچووە و کاتێک دەيیكەیتەوە دەردەكەوێت كرم تێیداوە، هیچ بنەمایەكی نییە و دورە لە راستییەوە، محەمەد حەنون واى وت.

ئەو دەڵێت ئەوەی نمایشكراوە بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بە وەزارەتی بازرگانییەوە نییە، ئێمە پشکنینی زۆر ورد ئەنجام دەدەین بە بەکارهێنانی تاقیگە پێشکەوتووەکان کە بڕوانامەی ISOـی نێودەوڵەتییان بەدەستهێناوە و بۆ ماوەی 14 ڕۆژ لە چەند تاقیگەیەكی تايیبەتدا پشکنینى بۆ دەکرێت، دووپاتی دەکەینەوە کە مەبەست لە بابەتەکە تەنها بۆ لێدانی وەزارەتی بازرگانییە.

وەزارەتی بازرگانی عێراق بەشەخۆراك بەسەر هەموو عێراق و هەرێمی كوردستاندا دابەش دەكات و ناو بەناوە هاوڵاتیانی عێراق ڤیدیۆ لەسەر مادە خۆراكیەكانی بەشەخۆراكی مانگانە بڵاودەكەنەوە و بانگەشەی ئەوە دەكەن كە كۆن و بەسەرچوو و خراپ بوون دواترینیان ڤیدیۆیەكە لەسەر دۆشاوی تەماتەی بەشەخۆراك كە دەریدەخات پێسبووە و كرم لێیداوە.

ئه‌و بەشەخۆراكه‌ی له‌ به‌غداوه‌ دێت له‌هه‌ولێر پش...

ئه‌و بەشەخۆراكه‌ی له‌ به‌غداوه‌ دێت له‌هه‌ولێر پشكنینى بۆ ده‌كرێته‌وه‌

دوو سەبەتەی بەشەخۆراك بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت

دوو سەبەتەی بەشەخۆراك بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت

بەشەخۆراكی خاوه‌ن موچه‌ دوو ملیۆن دیناره‌كان ده‌بڕد...

بەشەخۆراكی خاوه‌ن موچه‌ دوو ملیۆن دیناره‌كان ده‌بڕدرێت