بەهێزکردنی جموجۆڵی ئابووری

پارێزگاری تاران سەردانی هەولێر دەکات

964+

محەمەد فاتیح

بە مەبەستی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران، هەولێر و تاران جەختیان لەسەر بەهێزکردنی جموجۆڵی بازرگانی و ئابووریی نێوان ئێران و هەرێم کردەوە.

پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لەلایەن محەمەد سادق موعتەمدیان پارێزگاری تاران پێشوازیی لێکرا و هەردوولا هیوایان خواست لێکتێگەیشتنی نوێ لە نێوان تارانی پایتەخت و هەولێری پایتەخت بێتە ئاراوە لە پێناو بەرەو پێشچوونی زیاتری جوڵەی بازرگانی و پیشەسازیی نێوان هەردوو پارێزگا.

وتيشى هەر لەو سەردانەدا بە ئامادەبوونی شاندی هەولێر دیداری تایبەتی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی گشتیی ئێران بەڕێوەچوو، تێیدا جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە هەموو هەوڵێک دەخەنەگەڕ لە پێناو پتەوکردنى پەیوەندییە پیشەسازى و بازرگانییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و کۆمارى ئیسلامى ئێران و دۆزینەوەی رێگاچارەی گونجاو بۆ پێشخستی زیاتری.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە پارێزگاری هەولێر بە فەرمی بانگهێشتی پارێزگاری تارانی کرد بۆ سەردانی کردنی هەولێری پایتەخت و لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری تاران بە سوپاسەوە بانگهێشتنامەکەی قەبوڵ کرد.

بە مەبەستی بەشداریکردنی لە پێشانگای نێودەوڵەتی (ئێران- ئێکسپۆ 2025) و برەودان بە پەیوەندیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران، رۆژی یەکشەممە 2025.4.27 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئیمام خومەینی لە تاران و لەلایەن نوێنەری وەزارەتی دەرەوە و نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی ئێران و جێگری پارێزگاری تاران و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسانی باڵای وڵاتەکە بە گەرمی پێشوازیی لێ کرا.

پارێزگاری هەولێر گەیشتە تاران

پارێزگاری هەولێر گەیشتە تاران