بە 100 عەموود

شەقامی قڕگەی سلێمانی رووناک کرایەوە

شۆڕش قادری

شەقامی قڕگەی سلێمانی بە 100 عەموود رووناک کرایەوە، ئیدی شەوان تا بەرەبەیان وەک رۆژی رووناک وایە و خوا دایناوە پیاسەی تێدا بکەی.

بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، شەوی رابردوو، پرۆژەی رووناککردنەوەی شەقامی شێخ سەلام کە بە قڕگە ناسراوە، لەلایەن سەرۆکی شارەوانی و بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی کراوەتەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، پڕۆژەکە یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکان و بریتییە لە راکێشانی 2.8 کم تۆڕی رووناکی و دانانی 100 ستوون و 225 پێکهاتەی رووناکیی 150 واتی و خزمەتێکی زۆر بە گەڕەکە دەگەیەنێت.