ئامێدى
بۆردومانى درۆن سێ پێشمەرگەى بریندار کرد
964+
هێڤى دێوالى- دهۆک
کەمێک لەمەوبەر، هێرشێکى درۆنى خاڵێکى پێشمەرگەى لە سنوورى ئامێدى بەئامانجگرت و بەهۆیەوە سێ پێشمەرگە بریندار بوون.
سەرچاوەیەکى ئەمنى لە ئامێدى بە 964ـى وت،”کەمێک لەمەوبەر، لە کاتى دانانى خاڵێکى پێشمەرگە لە گوندى بلاڤە لە سنوورى قەزاى ئامێدی، درۆنێک لێیداون و بەهۆیەوە سێ پێشمەرگە بریندار بوون”.
وەک ئەوەى سەرچاوەکە باسى دەکات، پێشمەرگەکان سەرقاڵى دانانى خاڵێکى نوێى پاسەوانى بوون و درۆنەکە لێیداون.
لەوبارەیەشەوە، مەسعود بۆتی جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی قەزای ئامێدی بە964ـی وت، “بریندارەکان گەیەنراونەتە نەخۆشخانە و تەندروستیان جێگیرە و بە سووکى پێکراون، تەنیا پێشمەرگەیەک نەبێت کە ساچمەیەک بەر پشتى کەوتووە و یەکێکیش بەر قاچی کەوتووە و پێویستیان بە نەشتەرگەری نییە”.
وتیشی، دوای تەواو بوونی پشکنینەکان و وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، هەر ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی ئامێدی دەردەچن و رەوانەی ماڵەوە دەکرێنەوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح