وەڵامەکە لای پزیشکێکی پسپۆرە
کێن ئەو کەسانەی پێویستە نەشتەرگەری دەرهێنانی چەوری ورگ بکەن؟
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
دوای گیان لە دەستدانی ژنێک بەهۆی نەشتەرگەری دەرهێنانی چەوری ورگ، ئێستا ئەو نەشتەرگەریە راگیراوە لە سلێمانی و پزیشکێکی پسپۆڕ دەڵێت، هاوڵاتیان دەتوانن وەرزش بکەن و خۆراکی تەندروست بخۆن و ئەو نەشتەرگەریە ئەنجام نەدەن.
دکتۆرە دێرێ لەتیف پسپۆڕی نەشتەرگەری جوانکاری بە 964ـی وت، هەندێک لە هاوڵاتیان دەتوانن لە رێگەی وەرزشکردنەوە چەوری ورگیان لابەرن، بەڵام هەندێکی دیکەیان پێویستیان بە لابردنی چەورەیە لە رێگەی نەشتەرگەیەوە وەک دایکێک چەند جارێک دووگیان بوبێت.
باسی لەوەکرد، لە کاتی ئەنجامدانی هەر نەرشتەرگەریەک پێویستی بە بەنجی گشتی هەبێت ئیمزای مردن بەو هاوڵاتیە دەکرێت و یەکێک لە ماکەکانی مردنە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی