نەخۆشخانەی قەڵا لە کەلار
بەھۆی سکچوون و رشانەوە
رۆژانە نزیکەی 40 منداڵ لە نەخۆشخانەی قەڵا داخڵ دەکرێن
964+
میلاد جەلال – کەلار
سکچوون و رشانەوە لە ناو منداڵانی گەرمیان بڵاوبووەتەوە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی قەڵاش دەڵێت، پەتایەکی وەرزییە و بەرۆکی منداڵانی گرتووە.
حارس محەمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی قەڵا بۆ نەخۆشیە گوازراوەکان بە 964ـی وت،”پەتایەکی وەرزییە و بەکتریا یان ڤایرۆسیە تووشی منداڵان دەبێت، بە سکچوون و رشانەوە دەیگرن منداڵێکی زۆر لە گەرمیان تووشی پەتاکە بوون”.
“رۆژانە نزیکەی 30 بۆ 40 منداڵ دەھێنرێنە نەخۆشخانەی قەڵا داخڵ دەکرێن، پاش وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی ماڵەوە دەکرێنەوە”،حارس محەمەد وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد،”بەشێک لەو منداڵانە پێویستیان بەوەیە زیاتر لەژێر چاودێری پزیشکدابن له نەخۆشخانە دەھێڵرێنەوە، ئیستا 20 منداڵ لە نەخۆشخانەکەن و چارەسەریان پێدەدرێت”.
پێداچوونەوە: توانا نەقی