لە شارەزوور

وەزیری تەندروستی نەخۆشانی سکچوون و رشانەوەی بەسەرکردەوە

بڕوا مەجید – شارەزوور

وەزیری تەندروستی هەرێم نەخۆشانی سکچوون و رشانەوەی لە شارەزوور بەسەرکردەوە و رایگەیاند، ئاماری نەخۆشەکان بەرەو کەمبوونەوە دەچێت.

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم بە 964ـی وت،  “لە دوێنێوە ژمارەی نەخۆشانی سکچوون و رشانەوەی لە قەزای شارەزوور زۆر کەم بووەتەوە و نەخۆشییەکەش بەرەو نەمان دەچێت.”

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە لەرێی چاککردنەوەی تۆڕەکانی ئاو رێگە لە دووبارە سەرهەڵدانەوەی ئەو نەخۆشییە بگیرێت.

لە شەوی چوارشەممەی هەفتەی رابردوەوە، لێشاوی توشبوون بە سکچوون و رشانەوە لە گەڕەکی هەواران و شارستانی قەزای شارەزوور بە گومانی پیسبوونی ئاو تۆمار دەکرێت و زیاتر لە دوو هەزار و 600 کەسی تێپەڕاندووە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری