قه‌راج و گوێڕ و كه‌ندیناوه‌ش دەگرێته‌وه
كشتو‌كاڵى مه‌خمور ده‌رمانى قڕكه‌رى به‌سه‌ر جوتیاران دابه‌شكرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كشتو‌كاڵى مه‌خمور ده‌ستى به دابه‌شكردنى ده‌رمانى قڕكه‌ر كرد به‌سه‌ر جوتیاران، ده‌رمانه‌كه كشتو‌كاڵى هه‌ولێر بۆى دابین كردوون و دابه‌شكردنه‌كه هه‌رسێ ناحیه‌كه‌ى قه‌راج و گوێڕ و كه‌ندیناوه‌شی گرته‌وه.
مه‌ڕوان حوسێن، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شی كشتو‌كاڵى قه‌زاى مه‌خمور به 964 ـى وت دابه‌شكردنى قڕكه‌ره‌كه بۆ ئه‌و جوتیارانه‌یه كه باخى زه‌یتوونیان هه‌یه و سه‌وزه و میوه‌یان چاندووه.
وتیشی “ئه‌م ده‌رمانه بۆ ئه‌و كاتانه‌یه كه كرم و قرتێنه‌ر و مێروولە زیان بەخشەکان له‌سه‌ر به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانیان په‌یدا ببێت، بۆ ئه‌وه‌ى له‌كاتى په‌یدابوونیاندا كێشه‌و گرفتیان بۆ دروست نه‌بێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، جوتیارانى سنوورى مه‌خمور به ناحیه‌كانیانه‌وه سوودمه‌ندى ئه‌م ده‌رمانه ده‌بن و ئه‌وان له رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كه‌وه پشكنین بۆ زه‌ویه كشتوكاڵییه‌كانیان ده‌كن ئیندا ده‌رمانه‌كه‌یان پێده‌ده‌ن و وتیشی “تاوه‌كو ئه‌مڕۆ 60 جوتیار ده‌رمانه‌كه‌یان وه‌رگرتووه”.