یاریی تۆپی زەنگی نابینایان

تیپەكانی سنە و ئامەد بەشداریی پاڵەوانیەتیی گۆڵ بۆڵی سلێمانییان كردووە

دیلان محەمەد جەزا

پاڵەوانیەتییەكی نێودەوڵەتی بۆ یاریی گۆڵ بۆڵ بۆ نابینایان لە سلێمانی دەستیپێكرد، چەند تیپێكی دەرەوەی عێراق و چەند پارچەیەكی دیكەی كوردستان بەشدارییان تێدا كردووە.

یارییەكان ئەمڕۆ دەستیانپێكردووە، دوای ئەوەی دوێنێ ئاهەنگی كردنەوەی پاڵەوانیەتییەكە بەڕێوەچوو، كە هەشت تیپ بەشدارییان كردووە.

ژوان سابیر، سەرپەرشتیاری پاڵەوانیەتییەكە بە 964ی وت، پاڵەوانیەتیی گۆڵ بۆڵی نابینایان بۆ یەکەمجارە لەسەر ئاستی عێراق بەڕێوەدەچێت و هەشت تیپ لە چەند وڵاتێکی جیاوازەوە بەشداریان تێدا کردووە.

باسی لەوەش کرد، یارییەکە بۆ کەسانی نابینا و کەمبینایە و بە شێوەی پاڵکەوتن یاریی دەکەن و گۆڵەکانیشیان نۆ مەتر درێژە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا