گۆشتى سوور لە سەربڕخانەیەک
بۆ رێگری لە تاى خوێنبەربوون
وەزارەتى تەندروستى چەند بڕیارێکى دەرکرد
964+
وریا فەتاح
لەگەڵ نزیکبوونەوەى جەژنى قوربان و بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەى تاى خوێنبەربوون، وەزارەتى تەندروستى هەرێم چەند بڕیارێکى دەرکرد و رێگە نادات جگە لە کوشتارگەکان، ئاژەڵ لە هیچ شوێنێکى تر سەرببڕێت.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا بڵاوى کردووەتەوە، دوا بەدوای زیادبوونی ژمارەی توشبووان بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق، لەبەر نزیک بوونەوی جەژنی قوربان و بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی ئەم نەخۆشیە، بۆ ئەم مەبەستە بڕیاردرا بە جێبەجێکردنى ئەم خاڵانەى خوارەوە.
1. سەربرینی ئاژەڵان لە ماڵان بە هەر شێویەک بێت قەدەغەیە وسەربرین تەنها لە شوێنی رێپێدراو دەبێت .
2. پابەندبوونی قەسابەکان بە لەبەرکردنی کەلوپەلی خۆپاراستن به‌تایبه‌تی له‌به‌ركردنی ده‌ستكێشی لاستیك و جلی تایبه‌ت له‌كاتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵ یان گوشت وخوێنه‌كه‌ی بە شێوەی تەواو ولە کاتی سەرپێچی بە توندی سزادەدرێن.
3. پێویسته ئاژه‌ڵ چاره‌سه‌ر كرابێت به رشاندن به قڕكه‌ر ماوه‌ی دوو هه‌فته پێش سه‌ر بڕینی.
4. دوای سه‌ر بڕینی ئاژه‌ڵ ده‌بێت شوێنه‌كه پاكژ بكرێت به به‌كار هێنانی گیراوه‌ی كلۆر (0.5%) (ده‌گیرێته‌وه به به‌كارهێنانی فاس به رێژه‌ی 6% و هه‌ر به‌شیك فاس بۆ 11 به‌ش ئاو)، هه‌ر وه‌ها به‌هه‌مان شێوه پاكژكردنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی به‌كارهاتوو بۆ سه‌ربڕین و پارچه‌كردنی گۆشتی ئاژه‌ڵەکە.
5. پێویستە هاوڵاتیان گۆشتی سوور لە شوێنی رێپێدراو بکڕن و دەسەتوانە لە دەست بکەن و ئاگاداربن دەستیان هیچ برینداری نەبێت وتەختەی لەتکردنی گۆشت جیاواز بێت لە تەختەی لەتکردنی سەوزە، پاشان شوێنی لەتکردنەکە بە باشی خاوێن بکرێت بە ئاوى گەرم وسابوون و دواترپاكژكردنەوەى بە هەمان شێوە وەك خاڵى سێ.
6. له‌به‌ركردنی جلی قۆڵ درێژ و ره‌نگی كاڵ له‌كاتی سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه‌ی گه‌نه‌كان تێدا بڵاوه، بۆ ئەوەی دیار بێت، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی كرێمی تایبه‌ت به دوور خستنه‌وه‌ی مێروو و گه‌نه له له‌شی مرۆڤ.