کۆنتڕۆڵى لەدەستداوە
ماتۆڕسوارێک گیانى لەدەستدا
964+
دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى
سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینى، بەهۆی خێراییەوە ماتۆڕ سکیلێک لە گەڕەکی کازیوەى شارى سلێمانى وەرگەڕاوە و لێخوڕى ماتۆڕەکە، گیانی لە دەستدا.
سەرچاوەیەک لە هاتوچۆى سلێمانى بە 964ـى وت،”بەهۆى خێراییەوە ماتۆڕێک لە گەڕەکى کازیوەى شارى سلێمانى، کۆنترۆڵى لەدەستداوە و وەرگەڕاوە کە بەهۆیەوە لێخوڕەکەى گیانى لەدەستداوە”.
دواى رووداوەکە تیمەکانى هاتوچۆ گەیشتوونەتە شوێنەکە و هێڵکاریان بۆ رووداوەکە کردووە، بەڵام ئەوەى زانراوە ئەوەیە “رووداوەکە بەهۆى تیژڕۆییەوە بووە”، سەرچاوەکە واى وت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح