هەرێمیشى گرتووەتەوە

خوڵبارين لە عێراق زیادی كردووە و پلەی گەرماش 40 پلەى سێلیزى تێدەپەڕێنێ

964+

محەمەد فاتیح

كەش و هەوای خۆڵاویی هەرێمی كوردستان هاوكاتە لەگەڵ زیادبوونی خۆڵبارین لە پارێزگاكانی عێراق و لە هەندێك پارێزگاش پلەی گەرماش 40 پلەی سیلزی رەتدەكات.

بەپێی پێشبینییەكانی دەستەی كەشناسی عێراق بەتەنیا هاونیشتیمانیانی كوردستان نا بەڵكو هاوڵاتیانی عێراقیش ئەم ماوەیە بێبەش دەبن لە چوونە دەرەوە و سەیران و گەشت و گوزار، چونكە تاكو رۆژی سێشەممەی داهاتوو خۆڵبارین بەرەو زیادبوون دەچێت و پلەكانی گەرماش دادەبەزن بە شێوەیەك لە چەندین پارێزگای عێراق 40 پلەی سیلزی تێدەپەڕێنێت.

روونیشى کردووەتەوە، كەش و هەوا بەگشتی نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارانبارینی سووك و پەرشوبڵا و لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور، با چالاك دەبێت، دەبێتە هۆی خۆڵبارین، پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور دادەبەزن و لە ناوچەكانی باشوور هاوشێوە دەبێت.

زۆرترین پلەكانی گەرما بۆ سبەی شەممە، بەم شێوەیە دەبێت:

سلێمانی: 28

دهۆك: 30

هەولێر و كەركوك: 32

نەینەوا: 33

سەڵاحەدین و ئەنبار:34

بەغدا: 35

دیالە و كەربەلا: 36

بابل: 37

واست و دیوانیە: 39

نەجەف: 40

موسەننا: 41

میسان و بەسرا: 42

زیقار: 43

بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوای هەرێم، سبەى شەممە، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، بۆ دوای نیوەڕۆش نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت، بەڵام لە هەندێک لە ناوچەکان رێژەی بارانبارین زیاد دەکات.

پێشبینیکراوە، بارانبارین لە سنووری ئیدارەی راپەڕین و سۆران لە هەندێک کات و ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەورە تریشقە و تاوە بارانی کورت خایەن. لە بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممەشەوە کەشەکە بە تەواوی ئاسایی دەبێتەوە و کاریگەری باران بارین و تۆز و خۆڵ نامێنێت، پلەکانی گەرماش بە نزیکی یەک بۆ دوو پلە نزمتر دەبنەوە بەراورد بەمڕۆ.

تەندروستی هەولێر: بەهۆی خۆڵبارین هیچ کەس داخڵی نەخۆشخا...

تەندروستی هەولێر: بەهۆی خۆڵبارین هیچ کەس داخڵی نەخۆشخانە نەکراوە