بەشداربووانی خولی پسپۆری رزگار کردن وێنە: بەرگری شارستانی هەولێر
بەشداری خولێکی پێنج رۆژەیان کرد
کارمەندانی بەرگری شارستانی هەولێر بوون بە پسپۆڕی رزگار کردن
ژێوار خدر
19 کارمەندی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر خولی پسپۆڕی رزگار کردنیان بۆ کرایەوە و بڕوانامەیان پێبەخشرا
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، بۆ ماوەی پێنج رۆژ لەلایەن ئاژانسیTHWـی ئەڵمانی بە هاوکاری لەگەڵ ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان و پەیمانگای بەرگری شارستانی هەولێر، خولێکی پێنج رۆژەیان بۆ 19 کارمەندی بەڕێوەبەرایەتییەکە کردەوە.
دەشڵێت، لە خولەکەدا کارمەندەکان راهێنانیان پێکرا لەسەر هەریەک لە بەكارهينانى حەبلی رزگارکردن، چوونە ناو باڵەخانە و تونێلەکان و راگرتنى باڵەخانە رووخاوەکان راهێنانیان پێکرا.
روونیشیکردووەتەوە، لە کۆتایی خولەکەدا بڕوانامە بەخشرا بە بەشداربووە دەرچووەکان و دەستخۆشیان لێکرا.