هەواڵەکان
رەشەبا زەبری خۆی وەشاند و کاسبکارانی مەزادخانەکەش توڕەن
ژووری هەواڵ
ئەمڕۆ رەشەبا زەبری خۆی وەشاند، نە دارو نە دیوارو نە کەپرو تابلۆی سەر شەقامەکان خۆیان لەبەریدا نەدەگرت.
لە سلێمانی کاسبکارانی مەزادخانەکە گردبوونەوە، تەواو توڕەبوون و دەڵێن وا بڕوات ئیفلاس دەکەن چونکە بازاڕیان کزەو ئیشیان نەماوە، هۆکارەکەش ئەوەیە ئەو عەرەبانەی کە دێن لێرە شت دەکڕن کارتێک دەگەڕێنەوە لە بازگەکان پارەیان لێ دەسەنن، بۆیە ئەوانیش نایەن و هیچ ناکڕن.
لە دوێنێوە باس باسی ئەم کوڕە گەنجەیە کە لە ناحیەی سرێشمە دیار نەمابوو، گەنجەکە لەگەڵ باوکی و چەند هاوڕێیەکی چووبوون گیان بەهارە لە چیای پرێسە بهێنن، لەوێ کوڕەکە ونبووبوو، دوێنێ 964 هەواڵی ونبوون و دۆزینەوەی گەنجەکەی بڵاوکردەوە، ئەمڕۆش پەیامنێری 964 چوو لە کوڕەکەی پرسی چیبووە و بۆ دیار نەمابووی؟
ئەمڕۆ 24ی چوار رۆژێکی ناخۆشە بۆ قەڵادزێ، دووجار لەم رێکەوتەدا بەعس گورزی لەشارەکە وەشاندووەو هەرچی خراپی لە دەست هاتووە کردوویەتی.