دیمه‌نێكی كاتى دروستكردنى پۆنده‌كه ... وێنە : Niyaz Qaraman
"مه‌ترسییه‌كانى لافاو له‌سەر مه‌خمور ناهێڵێت"
له‌سه‌ر چیاى قه‌ره‌چوغ پۆندێكى گلدانه‌وه‌ى ئاوى باران دروستده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بۆ یەکەمجار لەسه‌ر چیای قەرەچووغ له سنوورى مه‌خمور، پۆندێك بۆ گلدانه‌وه‌ى ئاوى باران دروستده‌كرێت، شاره‌وانى ئه‌م قه‌زایه ئامێر و پێداویستییه‌كانى دروستكردنى پۆنده‌كه‌ى دابینكردووه و ده‌شڵێت، دروستكردنى پۆنده‌كه مه‌ترسی دروستبوونى لافاو له‌سەر مه‌خمور ناهێڵێت.
له دوێنێ چوارشه‌ممه‌وه ده‌ست به دروستكردنى پۆنده‌كه كراوه، بڕیاره به چه‌ند قۆناغێك ته‌واو بكرێت.
زیره‌ك حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌وانى مه‌خمور به 964ـى راگه‌یاند، ساڵانه بارانێكی له‌و چیایه ده‌بارێت و ئاوه‌كه‌شی به فیڕۆ ده‌چێت، بۆیه به‌پێویستیان زانیوه ئه‌م پۆنده‌ى بۆ دروست بكه‌ن.
درێژییه‌كه‌ى 100 مه‌تر و پانى 30 مه‌تر و به‌رزییه‌كه‌شی تاوه‌كو 20 مه‌تر ده‌ڕوات.
وتیشی “دروستكردنى ئه‌م پۆنده له‌زۆر لایه‌نه‌وه سوودى ده‌بێت، هه‌م مه‌ترسی لافاو له‌سه‌ر مه‌خمور لاده‌بات، هه‌میش ده‌بێته هۆكارێك سه‌وزایی و دار و دره‌خت له چیاكه زیاتر بچێندرێت و سوودى گه‌شتیاریشی ده‌بێت”.
ئه‌و شوێنه‌ى پۆنده‌ى لێ دروستده‌كرێت نزیكه‌ى 500 مه‌تر له رێگاى گشتی مه‌خموره‌وه دووره، شاره‌وانی به‌نیازه ئه‌و رێگایه‌ى بۆ سه‌رچیاكه‌ش دێت فراوان و چاكى بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هاوڵاتیان بتوانن به‌ئاسانى سه‌ردانى بكه‌ن.
سه‌رۆكى شاره‌وانى ده‌شڵێت، به‌هۆى ئه‌وه‌ى بودجه‌ى تایبه‌تیان نییه ناچارن مانگانه هه‌فته‌یه‌ك كار له دروستكردنى پۆنده‌كه بكه‌ن.