دیمه‌نێكی هه‌ڵمه‌ته‌كه له چیاى قه‌ره‌چوغ... وێنه: نیاز قاره‌مان.
ئاوى كه‌م ده‌وێ و به‌رهه‌میش ده‌گرێت
هه‌ڵمه‌تێكی دیكه‌ى چاندنى تۆوى “عه‌ناب” له چیاى قه‌ره‌چوغ به‌ڕێوه‌چوو
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌یه‌كه هه‌ڵمه‌تى یه‌ك له‌دواى یه‌ك بۆ سه‌وزكردنى چیاى قه‌ره‌چوغ له‌لایه‌ن خۆبه‌خشانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌دوێنێوه 800 ده‌نگه حه‌بی عه‌نابیان چاندووه، بڕیاریشیان وایه به‌رده‌وامى به‌م هه‌ڵمه‌ته‌یان بده‌ن.
عه‌ناب بە کوردییه‌كه‌ی “نبکی”ـى پێدەڵێن بە ئینگلیزیش (جوجوبی)، دارێکە وەک دارەکانی تر بەرهەمی هەیە لە هەمان کاتیش‌دا ئەو بەرهەمەی دەگرێت وەک میوەیە سوودێکی بۆ تەندروستی مرۆڤ هه‌یه.
نیاز قاره‌مان سه‌رپه‌رشتیاری خۆبه‌خشه‌كان كه هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، به 964ـى وت، له‌هه‌فته‌ى رابردووه‌وه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌یان ده‌ستپێكردووه و له‌دوێنێشه‌وه 800 دانه‌یان له‌و تۆوه چاندووه.
وتیشی “بۆیه ئەو جۆرە دارەمان بۆ چاندن هه‌ڵبژاردووه، چونكه بەرگەی گەرماى زۆر و بێئاوی دەگرێت”.
لەهەڵمەتی یەکەم و دووەمدا لەنێو گەلی چیاى قه‌ره‌چۆغ، بە درێژایی 500 مەتر ئه‌م ده‌نگه بە شێوەیەکی چڕ چێندراوە و نیازیان وایه ئه‌مجاره‌یان له‌گه‌ڵ چاندنى ئه‌م ده‌نكه قه‌زوانیش بچێنن.