چیرۆكى ئه‌و گه‌نجه‌ى له‌گه‌ڵ 75 كۆچبه‌ر بێسه‌روشوێن بوو
له كوردستان چوو بۆ ئیتاڵیا و گۆڕى كوڕه خنكاوه‌كه‌ى لە گۆڕستانێک دۆزییه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
کارۆخ ئیسماعیل، باوكى ئه‌و گه‌نجه‌ى زیاتر له 10 مانگ له‌مه‌وبه‌ر له كه‌ناراوییه‌كانى ئیتاڵیا خنكا، له كوردستانه‌وه چووه ئه‌و وڵاته و گۆڕى كوڕه‌كه‌ى لە گۆڕستانێک دۆزییه‌وه.
كوڕه‌كه‌ى ناوى هه‌ردی بوو، له رۆژی 16.6.2024 له ئه‌نجامى تێكشانى و ژێرئاوكه‌وتنى دوو یه‌خت لە کەنارئاوەکانی ئیتاڵیا، له‌گه‌ڵ 75 كۆچبه‌ر نقووم و بێسه‌روشوێن بوون.
له‌تیف خدر، هاوڕێ و كه‌سی نزیكی كاروخ به 964ـى راگه‌یاند، چه‌ند رۆژێكه كاروخ بۆ دۆزینه‌وه‌ى گۆڕى گوڕه‌كه‌ى سه‌ردانى وڵاتى ئیتاڵیاى كردووه و له‌دوێنێشه‌وه گۆڕه‌كه‌ى له گۆڕستانێك دۆزیوه‌ته‌وه.
وتیشی “وێنه‌ى خۆى له‌سه‌ر گۆڕى كوڕه‌كه‌ى بۆ ناردین، كه ناوى ته‌واوى كوڕه‌كه‌ى له‌سه‌ر كێلى گۆڕه‌كه‌ى نوسوراوه”.
964 له په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ باوكی هه‌ردی و زانیاری زیاتر له‌سه‌ر چۆنیه‌تى دۆزینه‌وه‌ى گۆڕى كوڕه‌كه‌ى بڵاوده‌كاته‌وه.