لە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆوە بێسەرشوێن ببوو
گەنجە ونبووەکەی سۆران دۆزرایەوە و سەلامەتە
964+
شۆڕش قادری
ئەو گەنجە تەمەن 22 ساڵەی لە دەڤەری سۆران بزر ببوو، دۆزرایەوە و سەلامەتە.
لە دەڤەری سۆران گەنجێکی تەمەن 22 ساڵ بێسەروشوێن بوو
ئەمشەو چوارشەممە 23.4.2025 رەوەند هاودیانی وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە 964ـی وت، ” ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن 22 ساڵ بەناوی بەرهەم و خەڵکی ناحیەی سرێشمە لەگەڵ باوکی و چەند هاوڕێیەکی بەمەبەستی هێنانی گیا بەهارییەکان چوونەتە چیای پرێسە لە ناحیەی بلێ و لە کاتژمێر 3ـی دوای نیوەڕۆوە پەیوەندی لەگەڵ پچڕاوە و بێسەروشوین بووە”.
کەمێک لەمەوبەر بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە کە ئەو گەنجە دۆزراوەتەوە و باری تەندروستی زۆر باشە.