"ئامادەکاری بۆ هاتنی ماکرۆن دەکرێ"

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە هەولێر

964+

شۆڕش قادری

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە هەولێر و لەلایەن یاریدەدەری سەرۆکی هەرێم و پارێزگاری هەولێر پێشوازی لێکرا.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە 964ـی وت، “کەمێک لەمەوبەر لەگەڵ فەلاح مستەفا یاریدەدەری سەرۆکی هەرێم بۆ کاروباری دەرەوە، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر پێشوازیمان کرد لە ژان نۆیێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا”.

وتیشی، بڕیارە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەگەڵ سەرۆکی هەرێم و بەرپرسانی باڵای کوردستان کۆبێتەوە.

ژان نۆیێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 23.4.2025 لە بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆبووەوە و کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیشی لەگەڵ فوئاد حوسێن، هاوتا عێراقییەکەی ئەنجامدا.

بەپێی راگەیەنراوێکی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڕیارە بەمنزیکانە ئیمانوئێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا بێتە عێراق و هاتنی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەش ئامادەکاری بووە بۆ ئەو سەردانە.

ویستى بچێت بۆ فەرەنسا کەچى کۆمپانیایەک پارەکەى خواردن

ویستى بچێت بۆ فەرەنسا کەچى کۆمپانیایەک پارەکەى خواردن

ماکرۆن گەیشتە ئیسرائیل و ژمارەی کوژراوانی غەزە زیاتر ه...

ماکرۆن گەیشتە ئیسرائیل و ژمارەی کوژراوانی غەزە زیاتر هەڵدەکشێت