لە سلێمانى

ویستى بچێت بۆ فەرەنسا کەچى کۆمپانیایەک پارەکەى خواردن

964+

دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى

نوسینگەیەکى بوارى فڕۆکەوانى لە سلێمانى، بۆ وەرگرتنى ڤیزاى دەرەوەى وڵات پارەى لە دەیان هاوڵاتى وەرگرتووە، بەڵام ڤیزاکەى بۆ وەرنەگرتوون و پارەکەشى خواردوون.

کازم محەمەد، یەکێک لەو کەسانەیە کە بەهیواى وەرگرتنى ڤیزاى وڵاتى فەرەنسا بۆ خۆی و ماڵ و منداڵى حەوت دەفتەى دۆلارى داوە بە کۆمپانیاکە، قسەى بۆ 964 کرد و وتى،”راست دەرنەچوو، رەفزیان وەرگرتووە و پارەکەیان خواردووە، ئێستاش دەستى دەستیمان پێدەکەن و پارەکەمان نادەنەوە”.

وەک باسى دەکات، دوو کەس لەسەر ئەو کارە دەستگیرکراون، بەڵام خاوەنى کۆمپانیاکە دەڵێت،”فێڵ لە منیش کراوە”.

ئەوان تائیستا سکاڵایان نەکردووە، بەڵام وەک ئەوەى کازم محەمەد باسى دەکات، لە مامەڵەکەیدا کە بۆ باڵیۆزخانەى فەرەنسا نێردراوە، تاپۆى خانوویەکى تێدایە، کە هى خۆى نییە و ساختەیە.

سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای ڕۆڤه‌ر ئێر بۆ گەشت و گوزار بە 964ـى وت،”ئەوان پێنج کۆمپانیان و دوو کۆمپانیایان لەلایەن خاوەنى رۆڤەر ئێرەوە بەڕێوە دەبرێن و سێ کۆمپانیاکەى تر هاوبەشێکى تریان بەڕێوەى دەبات، ئەوەى کراوە خاوەنى سێ کۆمپانیاکەى دیکە کردوویەتى”.

جەختیشى کردەوە، ئەوان ئاگادارى هیچ یەکێک لەو گرێبەستانە نین کە لە نێوان ئەوان و هاوڵاتیان ئەنجامدراوە و ئاشکراشى کرد، نزیکەى 140 مامەڵە بۆ ئەو هاوڵاتیانە کراوە، بەڵام ئاگادارى هیچ یەکێک لەو گرێبەستانە نین.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

تۆمەتبارێك بە تۆمەتی قۆڵبڕینی خەڵک دەستگیرکرا

تۆمەتبارێك بە تۆمەتی قۆڵبڕینی خەڵک دەستگیرکرا