ماکرۆن گەیشتە ئیسرائیل و ژمارەی کوژراوانی غەزە زیاتر هەڵدەکشێت
+964
ژووری هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی لە غەزە دەڵێ: کوژراوەکانی فەڵەستین گەیشتە سەروو (5300) کەس 40% یان منداڵ و 22% ژنن، ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتە 18000 هەزار کەس.
واشنتۆن پۆست: پلانێک هەیە بۆ ئەوەی 600 هەزار ئەمریکی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست جێ بهێڵن.
ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا گەیشتە فڕۆکەخانەی (بن گۆریۆن) بۆ ئەوەی پشتیوانی خۆی بۆ ئیسرائیل دەرببڕێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت ناوچەکە وەک بەرمیلە باروتی لێ هاتووە و هەموو ئەگەرەکان کراوەن، بەڵام نامانەوێت بازنەی شەڕەکە فراوان بکەین.
سەرۆکی ئیسرائیل دەڵێت داواکاریەکەمان روونە، دەبێ هەموو دیلەکان بێ مەرج ئازاد بکرێن
باراک ئۆباما سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا دەڵێت بڕینی ئاوو کارەبا و خواردەمەنی لە غەزە کارێکی خراپە و تەنیا خەڵکی بێ گوناه زیانی لێ دەکات.