گەیشتە 68 دۆلار

نەوت کەمێک بەرزبووەوە

964+

توانا نەقی

دوای چەند رۆژێک دابەزین بە دوینێشەوە ئەمڕۆ نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە کردووە و چووە 68 دۆلار.

ئەمڕۆ چوارشەممە 23.4.2024 لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 68 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەڕێژەى 0.56% بەرزتر بووەتەوە.

هەروەها یەك بەرمیل نەوتی سووكی تێكساس بە 64 دۆلار و 31 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخەکەی بەڕێژەى 1.23% لە چاو دوێنێدا بەرزتر بووەتەوە
لە ماوەى یەک هەفتەدا نرخى نەوت بەشێوەیەکى بەرچاو دابەزیوە، بەشێوەیەک هەر بەرمیلێک سەروو 15 دۆلارى لێبووەوە.

نزیکەی دوو هەفتە لەمەوبەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا باجى گومرگى بەسەر ژمارەیەک وڵاتدا بسەپێنێت، ئەوەش شڵەژانى ئابوورى و بازرگانى دروستکرد و دواتر چین وەڵامى دایەوە و بڕیاریدا ئەویش باجى گومرگى بەسەر کاڵاى ئەمەریکیدا بسەپێنێت، ئەمە هۆکارى سەرەکى دابەزینى نرخى نەوت بوو.

لەگەڵ ئەوەشدا زیادکردنى بەرهەمهێنانى نەوت لەلایەن هەشت وڵاتى ئەندامى ئۆپیک هۆکارێکى دیکەى دابەزینى خێراى نرخى نەوت.

هاوکات، پرسى سزاخستنە سەر کەرتنى نەوتى ئێران، جارێکى دیکە نرخى نەوتى بەرەو بەرزى بردەوە.

عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەى لە دابەزینى نرخى نەوت توشى زیانێکى زۆر دەبێت، چونکە 95%ـى داهاتەکەى پشت بە هەناردەى نەوت دەبەستێت.