دیمەنی بەشێک لە جۆگەلەکە ... وێنە؛ ناحیەی کانی ماسی.
250 جوتیار سوودى لێوه‌رده‌گرن
جۆگه‌له كۆنكرێتییه‌كه‌ى ناحیه‌ى كانى ماسی چوار گوند تێرئاو ده‌كات
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له گوندێكی ناحیه‌ى كانى ماسی ده‌ست به دروستكردنى جۆگه‌له‌یه‌كی كۆنكرێتی كراوه، هه‌ر بۆ ئه‌م گونده سوودى لێوه‌رناگیرێت، به‌ڵكو به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ناحیه سوودى بۆ چوار گوند ده‌بێت.
جۆگه‌لەكه له گوندى مایێ سنوورى ئه‌م ناحیه‌یه له قه‌زاى ئامێدی دروستده‌كرێت و بودجه‌ى 135 ملیۆن دینارى بۆ ته‌رخانكراوه.
ئه‌و چوار گوندهە‌ى سوود له ئاوه‌كه‌ی وه‌رده‌گرن بریتین له بێدوهێ، مایێ، دێریشکێ و کانی ماسی.
ناحیه‌یى كانى ماسی بڵاویكردووه‌ته‌وه كه به‌هۆى ئه‌م جۆگه‌له ئاوه نزیكه‌ى 750 دۆنم زه‌وى كشتو‌كاڵى كه ساڵانه به به‌رهه‌مى كشتو‌كاڵى ده‌چێندرێن له‌گه‌ڵ 250 جوتیارى ئه‌م چوار گونده سوودى لێوه‌رده‌گرن.